الجمعة، 27 مارس 2015

لە دوێنێوە بەشیک لە پەیجەکان بەشێوەیەکی زۆر خێرا لایکەکانیان دادەبەزێت و ژمارەکانیان کەم دەبێتەوە.



هۆکاری ئەو کەمبوونەوەیە ئەوەیە کە چەند رۆژێک پێش ئێستا کۆمپانیای فەیسبووک بە فەرمی یاسایەکی نوێی راگەیاند کە بە گوێرەی یاساکە ئەمە سوودی بۆ خاوەن پەیجەکان هەیە.بەڵام دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی لایکەکان.
دوو رۆژە ئەم یاسایە جێبەجێ کراوە، یاساکەش بریتیە لە لابردنی ئەو لایکانەی کە لەسەرەتای لایک کردنی پەیجەکەوە تا ئێستا هیچ بەژداریەکی نەبوە لەگەڵ پەیجەکەت، 
بۆ نمونە : کەسێک لایکی پەیجەکەتی کردوە، بەڵام هیچ کۆمێنتێک یان لایک یان شیر کردنیکی نەبووە بۆ پۆستەکانت و هیچ ئەکتیڤیتیەکی نەبووە لە پەیجەکت، ئەوا راستەوخۆ لایکەکەی رەش دەکرێتەوە و نامینێت.
تا ئێستا بەشێک لە پەیجەکان ئەمەیان لەسەر جێبەجێکراوە و بەردەوامە تا هەموو پەیجەکان دەگرێتەوە.
پەیجی وا هەیە (15000) لایکی لەیەک رۆژدا کەم کردوە و بەردەوامیش لە کەم بوونەوە دایە.
هەرچەندە لە ماوەی رابردوو هەندیک جار بە هۆی نوێکاری لە فەیسبووک ئەم دیاردەیە روویداوە ، بەڵام دواتر لایکەکان زیادی کردەوەتەوە.
بەڵام بە داخەوە بۆ ئەوەی ئێستا بە لایەنی زۆرەوە گەڕانەوەی لایکەکان ئەستەمە و یەکجارەکیە
ئەم هەواڵە لە چەند ماڵپەڕێکی جیهانیش بڵاو کراوەتەوە و دەنگۆیەکی گەورەی دروست کردووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق